Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 03:35

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ و ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤییەت و کوردانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئاکادیمیسیەنی کورد و سەرۆکی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو پڕۆفیسۆرکنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ مان پێگەییشت.

پڕۆفیسۆر کنیاز یٔیبراهیم میرزۆیێڤ کەسایەتییەکی نیشتیمانپەرەوەری کوردی کازاخستان بوو کە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردن و یەکخستنی دیاسپۆرای کورد لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤییەتی پێشوو هەبوو و، هەروەها لە بواری زانستی و یٔەدەبیش خزمەتێکی زۆری کورد لەو وڵاتانەدا کردووە.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ و ئەندامانی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی کوردانی سۆڤییەت و کوردانی دانیشتووی وڵاتی کازاخستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مەسعود بارزانی ۸ـی ئابی ۲٠۲۱

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.