له راگهیاندراوێكدا ، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: رۆژی یهكشهمه 8 ى 8 ى 2021 ، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سهرپهرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانیان كرد بە مەبەستی پەرەپێدان و بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگەی هەولێر .
له كۆبوونهوهكهدا دووپات لە هەماهەنگیی نێوانیان كرایەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.
راشیدهگهیهنن: لە كۆبوونەوەكەدا كە هەر بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، هەروەها جێگرانى پارێزگار و نهبهز قائیمقامى ناوهند و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ئامادەی بوون، بە وردی تاوتوێی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كرا.
وهزارهتی شارهوانی راشیدهگهێنێت: لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كرایەوە، هەروەها چەندین تەوەری دیكەی خزمەتگوزاری بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی سنووری پارێزگای هەولێر گفتوگۆیان لەبارەوە کران و تیشک خرایە سەر سێكتەرە جۆراوجۆرهكانى خزمەتگوزاری، ههردوو لایەنی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر جەختیان لە پەرەپێدانی هاوكاری و هەماهەنگیی زیاترى نێوانیان کردەوە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكان بە شاری هەولێر بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.