Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:51

عێراق: هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا بەتۆڕی وڵاتانی کەنداو

کوردستان TV
100%


حکوومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا بەتۆڕی وڵاتانی کەنداو، قەرز لە بانکی نێودەوڵەتیی وەردەگرێت.

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی بڵاویکردەوە کە بەمەستی وەرگرتنی قەرز، گفتوگۆ لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتیی کراوە بۆ ئەوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا عێراق بەتۆڕی وڵاتانی کەنداو لە ھاوینی  2022دا، تەواو بکات.

رۆژنامەی رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەو بڕە قەرزە نەکردووە کە حکوومەتی عێراق بەنیازە لە بانکی نێودەوڵەتیی وەریبگرێت.

رۆژنامەکە لە گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەحمەد عەبادی گواستووەتەوە کە تا ئێستا عێراق، 86 لەسەدای پابەندبوونەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە جێبەجێکردووە.

عێراق لە ئەیلوولی 2019دا، رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو واژووکردبوو کە بەپێی رێککەوتنەکە، ھێڵێکی گواستنەوەی کارەبا بە درێژایی 300 کیلۆمەتر دروست دەکرێت کە 80 کیلۆمەتری لەناو عێراق و 220 کیلۆمەترەکەی دیکەیش لەناو خاکی کوێت دەبێت.

بەرپرسانی عێراق رایانگەیاندووە کە لە کاتی تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە ھاوینی داھاتوودا، 500 میگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین دەکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.