بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای بەرگریکردن لە دیموکراتییەتی ئەمریکی، بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی جۆ بایدن ئاشکرای کرد، ئیٔیدارەی بایدن سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران دەگوڕێت بۆیٔەوەی زۆر توندتر بێت لەگەڵی و رەنگە ئەو پەیڕەوە کە ئیدارەی بایدن دەگرێتەبەر زۆر نزیک بێت لە پەیڕەوی ترەمپ لە دژی یٔێران.
راپۆرتەکە راشیدهگهێنێـت، ئیدارەی بایدن هەمیشە بێزاری خۆی لە مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ ئێران نەدەشاردەوە و پلانی یٔیدارەی بایدن زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوکی بوو ئەمەش لە رێگەی دەرخستنی نیازپاکی و نەرمونیانی. بەڵام لەگەڵ بەرێوەچوونی شەش گەڕ لە دانوستان و بەدەستهێنانی ئامانجی کەم وادیارە بەکارهێنانی هەژموون لە دیپلۆماسییەت زۆر پێویستە.
بەرپرسەکە گوتی، بایدن بیردەکاتەوە لە سیاسەتێکی جێگرەوە، بەتایبەتی کە ئێران بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونی ناوکی، یٔاماژەشی پێدا، ئەگەر یٔێران گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناوکی ئەستەم کرد ئەوا ئیدارەی بایدن دەگەڕێتەوە بۆ ستراتیجییەتی رێڕەوی دووانەیی کە بریتییە لە گوشاری سزاکان و پێشنیاری بەردەوام بۆ دانوستانەکان.
ئەمریکا: سهرۆک بایدن پەیڕەوێکی توندتر لەگەڵ ئێران دهیهوێت بگرێتە بەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.