Erbil 38°C ھەینی 12 ئەیلوول 10:06

یۆنان.. فڕۆکەیەک لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دوورگەی زاکینتۆس کەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%


فڕۆکەیەکی جۆری پیتزیتیل لە کاتی ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی دوورگەی زاکینتۆس لە یۆنان کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەش رزگار بوو.
دامەزراوەی ئاگرکوژاندنەوەی یۆنان رایگەیاند، یەکێک لەو دوو فڕۆکەی جۆری پیتزیتیلەی کە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنى کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان لە دوورگەی کەفالۆنیاوە بۆ دوورگەی زاکینتۆس نێردراون، لە ناوچەی لاگۆپۆدۆ-ماھیرادۆ کەوتە خوارەوە.
راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکراکرد کە فڕۆکەوانی فڕۆکەکە رزگاری بووە و لەلایەن تیمەکان ئاگرکوژێنەوەوە لە ناوچەی ئاگرەکان دوورخراوەتەوە.
ھاوکات، لایەنە بەرپرسەکان لێکۆڵینەوەیان لە ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەستپێکردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.