هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەقەکەرێکیان دەستگیرکرد کە کارمەندێکی ئاسایشی بریندار کردبو هەڵاتبوو.
له راگهیاندراوێكدا ، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گوێبیستی دەنگی تەقە دەبن لەنزیک گۆڕستانی هەواری تازە ، بۆ ئەو مەبەستە دەچنە شوێنی ڕوداوەکەو لەگەڵ گەشتنی هێزەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکە تەقە دەکات و هەڵدێت ، بەڵام هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیری دەکەن و دەست بەسەر دەمانچەکەیدا دەگرن.
راشیدهگهیهنن: پاش ناردنی بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە تۆمەتبار ( ر. ف. س ) لەدایکبوی 1999 پیشەی بێکار ، کە تەقەی لە کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کردوە کە لە ئەرکدا بوەو برینداری کردوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەندە بەپێی ماددەی 31/405 ، ناوبراو پێشتر سزادراو بوە لەسەر مادەی هۆشبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.