Erbil 38°C دووشەممە 24 ئاب 02:44

قه‌راج .. چه‌کدارانی داعش هاوڵاتییه‌کی کوردیان رفاند

کوردستان TV
100%


   له‌ قه‌راج له‌ سنوری قه‌زای مه‌خمور ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هاووڵاتییه‌كی كوردیان ڕفاند .
به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌:  دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ، هاووڵاتییه‌ك  به‌ناوی ره‌مه‌زان  محه‌مه‌د  ته‌مه‌ن 20 دانیشتووی گوندی برایم له‌ قه‌راج  له‌  سنووری قه‌زای مه‌خمور له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشه‌وه‌ رفێندراوه‌.
هه‌ر به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هاووڵاتییه‌كه‌ پیشه‌ی جوتیار و مه‌رداڕبووه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا، چه‌كدارانی داعش له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ڕفاندوویانه‌ و به‌ره‌و ناوچه‌ی چیای قه‌ره‌چووغ بردوویانه‌.

 

كارزان كاكل
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.