شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى دەکات، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و راشیدهگهێنێت: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەش شەپۆڵی گەرمای هاوینەی توند كۆتایی دێت.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە ههژماری تایبهت بهخۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووكى بڵاویكردووهتهوه و رایدهگهێنێت ، ئەمڕۆ دووشەمە پلەكانی گەرما بەرێژەی (1) پلەی دیكە بەرزتر دەبنەوە، لەسەنتەری پارێزگاكان لەنێوان (41) بۆ (45) پلە دەبێت لەناوچەكانی گەرمیان لەنێوان (46 – 48) پلە دەبێت.
ئاماژە بۆ ئهوهش دهكات، لە ئەنجامی كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنک ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە پلەكانی گەرما ڕوو لەنزمبوونەوە دەكاتەوە بەرێژەی سێ تا چوار پلەی سیلیزی.
راشیدهگهێنێت ، مژدەیەكیشتان پێ دەدەین لە (14) ی ئەم مانگە بەدواوە كاریگەری گەرمای توندو هاوینە بەیەكجاری كۆتایی پێدێت، تەنها رۆژانی پێنجشەمە و هەینی (12 – 13) ی مانگ شەپۆڵێكی كورت خایانی گەرما ناوچەكە دەگرێتەوە لەوە بەدوا پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بەتایبەت لەشەواندا هەست بە فێنكی دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.