له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: ئەمڕۆ دووشەممە 9/8/2021 بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی عهمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانی پێشکەش بە شۆفێری نمونەیی و دێرین کرد ئەویش بەرێز ( فەریدون ئەمین علی) کە لە ماوەی (65) ساڵی شۆفێری کردندا هیچ ڕوودا و سەرپێچییەکی هاتوچۆی تۆمار نەکردووە .
راشیدهگهیهنن: لای خۆشییەوە شۆفێری ناوبراو وێڕایی دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوای لە شۆفیران کرد کە هەمیشە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن و لە سەرخۆ شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی سەر و ماڵی خۆیان و هاوڵاتیان پارێزراو بێت .
فۆتۆ- بەرهەم مەحمود
هاتووچۆی سلێمانی رێز لهو شۆفێره دهگرێت که 65 ساڵه هیچ سهرپێچییهکی تۆمار نهکردووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.