ئەمریکا سزای به‌سه‌ر کەتایبەکانی حزبوڵای عێراق و بزوتنەوەی عەسائیبی ئه‌هلی حه‌ق و هەروەها حزبوڵای لوبنانی و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی سوری و رووسیدا سه‌پاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد لەنوێترین بڕیاری سزاکانیدا ژمارەیەک لە لایەن و گرووپی عێراقی، سوری و لوبنانی کردە ئامانج و هەریەکە لە عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبوڵای عێراقی لەو لیستەدان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لەو دوو گروپە چەكدارەی عیراق، چەندین دامەزراوەی رووسیا و سووریا‌و لوبنانیش بەهەمان تۆمەت سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو قەوارانەی پەیوەستن بە سزاكان، قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژی ئێران و سوریا و كۆریای باكووریان پێشێل كردووە.
له‌به‌رامبه‌ردا له یه‌كه‌م وه‌ڵامی میلیشیا عێراقییه‌كانیشدا، عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاندووه بۆ ئێمه شانازییه ببنه دوژمنی ئه‌مریكا و به‌ڵێنیان داوه كه به‌رده‌وام بن له‌وه‌ی كه خۆیان ناویان ناوه شسكتهێنان به پیلانه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.