Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:27

جه‌عفه‌ر ئیبراهیم: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌ سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌یه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئەنـدامێكی مـەکتەبی سـیاسـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ عێراق ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ میلیشیاكان بارودۆخی وڵات ئاڵۆز بكه‌ن، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌ سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌یه‌.

له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی سیاسی عێراق جـەعـفـەر ئـیبـراهیـم ـ ئەنـدامی مـەکتەبی سـیاسـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ره‌وشی عێراق زۆر ئالۆزه‌ ، هه‌وڵ بۆ باشتركردنی به‌رده‌وامه‌ ، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سیاسی و ئه‌منی زۆر ئالۆزه‌، ئه‌وانه‌ی خه‌مخۆری ئه‌و بارودۆخه‌ن هه‌وڵه‌كانیان بۆ باشتركردن بوونی هه‌یه‌، ئێمه‌ش له‌و لایه‌نانه‌ین كه‌ هه‌وڵی باشتر بوونی ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ین .  

راشیگه‌یاند: عێراق له‌ ده‌ستی عێراقییه‌كان نییه‌، ئه‌مه‌ریكا شكستی هێنا، سیسته‌می حكومڕانی گۆڕی، به‌ڵام سیسته‌مێكی دیموكراسی نه‌هێنا، نه‌یتوانی سیسته‌مێك بهێنێته‌ دی كه‌ سه‌قامگیری بهێنێته‌ كایه‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی عێراق نه‌كات، چۆن هاووڵاتی متمانه‌ی ده‌بێت كه‌ گۆرانكاری دیموكراسی له‌ عێراق روو بدات و ده‌نگ بۆ چی بدات له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان تا راده‌یه‌ك خۆی سه‌پاندووه‌ و ئه‌گه‌ره‌كان  وا نابینرێت كورد لاواز بێت و بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، به‌ڵام له‌ عێراق ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ میلیشیاكان بارودۆخی عێراق ئاڵۆز بكه‌ن.

گوتیشی: پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، پێویستی به‌ سه‌قامگیری ئه‌منی هه‌یه‌، پێویسته‌ هاووڵاتی دڵنیا بیت به‌وه‌ی ده‌توانێت به‌ ئازادی ده‌نگی خۆی بدات، پێویسته‌ ،ئه‌و ئه‌زموونه‌ بپارێزین، هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ عێراق به‌هێزبین.

جـەعـفـەر ئـیبـراهیـم  رایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵیدا سیسته‌مێكی باش بۆ هه‌ڵبژاردن دابنرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرا له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێست بین كه‌ چۆن له‌و پرۆسه‌یه‌ی ئێستا به‌شدار بین كه‌ ئه‌ویش نه‌كرا .

ئه‌گه‌ر حكومه‌تێكی به‌هێز له‌ عێراق هه‌بێت ، هیچ هێزێك و وڵاتێك ناتوانێت ده‌ست له‌ كاروباری عێراق وه‌ربدات، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه‌ بێت .

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.