شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌گوندی معێجیلی سه‌ر به شاره‌دێی گوێر له شارۆچكه‌ی مه‌خمور، هێرشیان كرده سه‌ر هێزێكی سه‌ر به حه‌شدی سوننه‌كان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارێكی حه‌شدی سووننه‌كان كوژراوه‌و دوو چه‌كدارێكی دیكه‌ش برینداربوون .
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش له شارۆچكه‌ی مه‌خموور و ده‌وروبه‌ری هێرشه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه و له‌چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا هێرشێكی بۆ سه‌ر گوندی كهنداڵ كرد و ژماره‌یه‌ك كه‌سی رفاند و سێ كه‌سیشی برینداركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.