كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران هاووڵاتییان و گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن: ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەكه‌مانه‌وه گەشت و سەردانی بۆ ئێران ئه‌نجام بده‌ن، لە سبه‌ی چوارشەممەوە 11-8-2021، پێویستە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتیف ( PCR ) لە یەکێک لە تاقیگەکانی باوەر پێکراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵیان دابێت.
كۆمه‌ڵگاكه راشیده‌گه‌ێنێت: بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای لە گەلدا نەبێت لە لایەن سەرکۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڤیزا پێیان نادرێت و دەوڵەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئه‌و وڵاته بکەن و دەگەرێندرێنەوە.
كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بۆیە تاکو هاولاتیانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە کان دەکەین بە بێ هەبوونی بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وەلاتی ئێران سەرەدانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێ‌نادرێت.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ئاگادار ده‌کاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.