بینی گانتس،وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و جیهان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتی: له‌سه‌ر جیهان پێویسته سنوورێك بو ئێران و حزبوڵڵا دابنێن و ئێمه‌ش به‌ته‌نیا هاوكێشه‌كه ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین.
گانتس گوتیشی: ناكرێ به‌بێ ده‌نگی بوه‌ستین و ببینین ئێران له پڕۆژه ناوه‌كییه‌كه‌ی پێشكه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێ.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا كه تاران به‌رده‌وامه له پاڵپشتیكردنی میلیشیا تیرۆریستییه‌كان.
بینی گانتس لهكۆتایییشدا گوتی: ئێمه له‌تواناماندا هه‌یه له رووی سه‌ربازییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ین،چونكه توانای سه‌ربازی ئێمه له‌وان زۆر زیاتره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.