Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:58

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی: خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی میدیاکار فوئاد عەلی

کوردستان TV
#7
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فواد عه‌لی كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان كرد كه‌ شه‌وی رابردوو به‌ هۆی تووشبوون و نه‌خۆشكه‌وتنی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد . 

بەرێزان خانەوادەی میدیاکار فوئاد عەلی

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کادیر و تەکنیککاری دڵسۆز و ماندونەناسی دەزگای سەتەلایتی کوردستان خوالێخۆشبوو (فوئاد عەلی).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بەڕێزتان و کەسوکار و ھەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو  و سەرجەم ھەڤاڵ و ھاوکارانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی کاکە (فوئاد)یش بخاتە بەر رەحمەتی خۆیی و بە به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.