Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:08

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌: تا ئێستا 9%ی دانیشتوانی هه‌رێم ڤاکسینیان وه‌رگرتووه‌

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند: له‌ داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه‌ زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن.

دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  لەلێدوانێکی رایگەیاند: تائێستا وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه‌، به‌ڵام له‌ داهاتوودا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه‌ زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه‌ وه‌ربگرن.

وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركردووه‌، تا ئێستا 9%ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

دكتۆر سامان به‌رزنجی گوتیشی:  600 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم، به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته‌ هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه‌، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.