Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 16:39

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی فوئاد عه‌لی کارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%


به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی فوئاد عه‌لی  كارمه‌ندی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان،  ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ، سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و كه‌س و كاری ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر: 

پرسەنامەیەک، لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری( فوئاد عەلی)
بەداخەوە، هەواڵی كۆچی دوایی  ( فوئاد عەلی)، کارمەندی ده‌زگای سەتەلایتی کوردستان - مان پێگه‌یشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبووان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هه‌ولێر
2021.8.12

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.