لە پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر چەند خاڵێکی ئەمنی لیوای 36ی گرووپی حەشدی شەعبی، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێکی ئەمنی لیوای 36ی گرووپی حەشدی شەعبی لە گوندی سوورە لە بەرەی چەپی قەزای شڕگات لە پارێزگای سەلاحەددین لە ئاکامدا چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراو و یەکێکی دیکەش بریندار بوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.