Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:56

نادال کشانه‌وه‌ی خۆی له‌پاڵه‌وانێیه‌تی تۆرنتۆی که‌نه‌دا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی ئیسپانی رافائیل نادال له‌م هه‌فته‌یه‌دا كشانه‌وه‌ی خۆی له‌پاله‌وانێیه‌تی تۆرنتۆی كه‌نه‌دا راگه‌یاند.
 دواتر نادال له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆكرد، پێكانی قاچم ئازاری زۆرم ده‌دات، بۆیه‌ ناتوانم به‌شداری له‌پاڵه‌وانێیه‌تی سینسینات بكه‌م، به‌م بریاره‌ نادالی خاوه‌ن بیست نازناوی تێنسی گه‌وره‌ی پیشگه‌ران، به‌شداری ئه‌مه‌ر‌یكای كراوه‌ش ناكات كه‌ بۆ دوایین جار سالی دوو هه‌زارو نۆوده‌ بوو نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌.
 جێگای باسه‌ كشانه‌وه‌ی نادال له‌پاڵه‌وانێیه‌تی كه‌نه‌دا له‌كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌ك له‌ میلۆچ راونیچ و رۆجر فیدرێر و نۆڤاك جۆكۆڤیچ و سیرینا ویلیامز و ڤینتۆس ویلیامز و سۆفیا كینین كشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندبوو.
 نادال له‌هه‌فته‌ی رابردوو له‌واشنتۆنی ئه‌مه‌ریكا دوو یاری ئه‌نجامدا، له‌به‌رامبه‌ر سۆك تیم براوه‌بوو، دواتر له‌سه‌ر ده‌ستی لۆید هاریس شكستی خوارد.    

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.