Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 22:12

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باشووری عێراق کرایە ئامانج

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە باشووری عێراق کرایە ئامانج
کوردستان TV
100%

بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا لە پارێزگای بابل باشووری عێراق، تەقییەوە.

ئەفسەرێکی پۆلیس بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعشدا لەسەر رێگای خێرای نێوان هەردوو پارێززگای بابل و دیوانییە ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئەفسەرەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاشكراشیكرد، تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.