سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر له راگهیهنراوێكدا رایدهگهیهنێت: ئەمڕۆ هەینی 13/8/2021 لە شاری هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ ئەو گەڕەک و کۆڵانانەی کە کێشەی کەمی ئاویان هەیە دەستیپێکرد.
هەڵمەتەکە بە بەشداری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و عبدلواحد احمد سەرۆکی شارەوانی هەولێر، هەروەها قایمقامیەت و دەزگای خێرخوازی بارزانی و چەندین دەزگا و فەرمانگەی دیکە لە گەڕەکی پێنجی حەسارۆک دەستیپێکرد.
ئەم هەڵمەتە فراوانە بەردەوام دەبێت تاوەکو کێشەی کەمی ئاو چارەسەر دەبێت بۆئەوەی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر بە بەردەوامی ئاوی خاوێنیان بۆ دابین بکرێت.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.