Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:22

38 که‌س له‌ لافاوه‌کانی تورکیا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌ددین كۆجا ئاشكرای كرد له‌ كاستامۆنو 32 كه‌س و له‌ سینۆپ شه‌ش كه‌س به‌هۆی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، فه‌خره‌ددین كۆجا زانیاریی له‌ باره‌ی دۆخی هەردوو پارێزگائ كاستامۆنو و سینۆپ دوای ئه‌وی كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ریی لافاوه‌وه‌، بڵاو كرده‌وه‌.

كۆجا باسی له‌وه‌كردووه‌، له‌ كاستامۆنو 32 كه‌س له‌ ئه‌نجامی لافاوه‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه، 228 كه‌س ته‌نروستییان تێكچووه‌ و 12یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییدان.

وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاشكراشی كردووه‌، له‌ سینۆپ شه‌ش كه‌س به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.