Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 22:12

 عێراق پلانێکی ئەمنی بۆ پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا ئامادە دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی باکووری بەغدا دەست پێ کرد.

لەو بارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆپەراسیۆنەکە، به‌ پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان و لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی دەستی پێکراوە و رایگه‌یاندووه‌:

"ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەیش، رێگرتنە لە دزە کردنی تیرۆریستان بۆ ناوچەکانی باکووری بەغدا بە تایبەتیش ناوچەی تارمییە و ھەروەھا پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبایە لەو ناوچانە".

لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشکردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ده‌گاته‌ ئامانجه‌كه‌ی.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان بە ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، پلانێکی ئەمنیی بۆ رێگریی كردن له‌ دزەکردنی تیرۆریستان و پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی عێراق ئامادە دەکات".

دوێنێ ھەینی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی داوای کردبوو کە شانەی قەیرانەکان بۆ پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا پێک بهێندرێت و راشیگەیاندبوو کە دەستی تیرۆر و ئەوانەی چاکەی عێراقیان ناوێت تاوەرەکانی گواستنەوەی تەزووی کارەبا دەکەنە ئامانج.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.