بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رایگه‌یاند كه فه‌رمانیان به‌هێزه‌كانیان كردووه له ده‌رگانی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بوه‌ستن و به‌هێز نه‌چنه ژووره‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی بزووتنه‌وه‌كه له ئێستادا گفتوگۆ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییانه‌ی پرۆسه‌ی راده‌ستكردن هه‌یه.
هه‌روه‌ها زه‌بیحه‌ڵڵا موجاهید وته‌بێژ به‌ناوی بزووتنه‌وه‌كه گوتی: چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه فه‌رمانیان پێكراوه له خاڵه‌كانی چوونه‌وه‌ی ژووره‌وه‌ی كابولی پایته‌خت بوه‌ستن و هیچ كه‌سێك نه‌كوژن و بریندار نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها زه‌بیحه‌ڵڵا موجاهید داوای له ئه‌فغانییه‌كان وڵاته‌كه‌یان به پاڵنه‌ری مه‌ترسی به‌جێنه‌هێڵن و پێویستیشه هێزه‌كانی ئه‌فغانستان ته‌قه رابگرن و رێگا بده‌ن هاووڵاتیان و بیانییه‌كان له‌ناوچه‌كانی شه‌ڕ دوور بكه‌ونه‌وه.
جیگای ئاماژه پێدانه بزووتنەوەی تاڵیبان تەواوی دەروازە سنوورییەکانی ئەفغانستان و جگە لە کابول سەنتەری تەواوی ویلایەتە گەورەکانی ئەو وڵاتەی کۆنترۆڵ کردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.