پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید موقەدەم خێروڵڵا هەركی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری شەهید موقەدەم خێروڵڵا هەركی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نیریوان خان ئەحمەد هەركی خوشكی شەهیدەی فەرماندە موقەدەم خێروڵڵا هەركیمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و تێكۆشەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانی هەركی دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بەخانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
16ـى8ـى2021
………………………
بارهگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نوسەر و رۆژنامەنووس عەبدولڕەحمان پاشا دەكات
بەناوی خودای گەورە و بەخشندە
بهڕێزان لهخانهوادهی عەبدولڕەحمان پاشا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس (عەبدولڕەحمان پاشا)مان بیست.
كاك عەبدولڕەحمان پاشا بە پێنوس و هزری نەتەوەیی و نیشتیمانی خزمەتێكی بەرچاوی بە رۆشنبیری و فەرهەنگ و كلتوری میللەتەكەی كردوە.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و سەرجەم نووسەر و رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەین، هاوبەشی خەمتانم.
لە خودای مەزن داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدولڕەحمان پاشا بە بەهەشتی بەرین شا بكات، سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
16ـی 8ـی 2021
…………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی علیكۆ بۆڵی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری علیكۆ بۆڵی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(زوڵێخا موراد مەولود)هاوژینی(علێكۆ بۆڵی) و دایكی كاكە(محەمەد و كوردۆ)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەرێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو زوڵێخا خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
16ـی 8ـی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.