باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده و هاوپیشه‌كانی هونه‌رمه‌ند سه‌لام كۆیی
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی دیاری كوردستان (سه‌لام كۆیی)مان بیست.
كاك سه‌لام كۆیی هونه‌رمه‌ندێكی لێهاوهشاوه و دڵسۆز و خه‌مخۆر بوو بۆ كاری هونه‌ریی و خزمه‌تكردن ره‌سه‌نایه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی. له‌ده‌ستدانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه كه‌لێنێك له هونه‌ری دراما و شانۆ و نواندن دروست ده‌بێت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و كه‌سوكار و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند كاكه سه‌لام كۆیی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكار و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
17ـی 8ـی 2021
………………………..
بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە مەلا یاسین مەحمود رەشید دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك یاسین مەحمود رەشید
سەرۆكی لقی سلێمانی و وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنانی كوردستان
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نەنكی بەڕێزتان خاتوو(خەدیجە ساڵح) هاوژینی كەسایەتی جیاری شاری سلێمانی(حاجی كەریمی موبڕە)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و كوڕانی خاتوو خەدیجە كاك(غەریب و ئازاد و نەوزاد و بایز)و خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خەدیجە خان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
17ـی 8ـی 2021
دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.