Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:38

ئێران رێگه‌ له‌ هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی ده‌گرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری سنووره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران، حوسێن قاسمی رایگه‌یاند كه‌ رێنمایی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داوه‌ رێگه‌بگرن له‌و ئه‌فغانستانییانه‌ی کە هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێنه‌ ناو خاكی ئێران.

حوسێن قاسمی به‌ ئاژانسی هه‌واڵیی میزان-ی سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ به‌ ره‌چاوكردنی كۆنترۆڵكردنی ئیداره‌ی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبان و رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، رێوشوێنی توندیان گرتووه‌ته‌ به‌ر له‌سه‌ر سنوور لەگەڵ ئه‌فغانستان.

حوسێن قاسمی تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و میانه‌یه‌دا رێنمایی به‌و هێزه‌ ئه‌منییانه‌ داوه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانی خۆراسانی باشوور، سێستانو به‌لۆچستان و ره‌زه‌وی خۆراسان جێگیر كراون "رێگه‌ بگرن له‌و ئه‌فغانستانییانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێنه‌ ناو خاكی ئێران".

ئێران كه‌ هاوسێی ئه‌فغانستانه‌، نزیكه‌ی سێ ملیۆن هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی لێ ده‌ژی كه ناوی‌ 800 هه‌زاریان تۆمار كراوه‌.

له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی ئیداره‌ی وڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیی ئه‌فغانستانی ده‌ستیان كردبه‌ بەجێهێشتنی وڵات.

- پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبان

له‌ میانی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌ شوباتی 2020 له‌نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبان، ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان ده‌ستی پێ كرد.

به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه‌ له‌ كاتێكدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ نابێت هێرش بكرێته‌ سه‌ر هێزه‌ بیانییه‌كان، به‌ڵام هیچ مادده‌یه‌كی تیادا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاڵیبان هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان.

تاڵیبان هاوکات له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له‌ دۆحه‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانه‌وه‌ به‌هۆی هێرشه‌كانییه‌وه‌ به‌خێرایی ژماره‌یه‌كی زۆر شارۆچكه‌ و له‌ میانی ئه‌م مانگه‌ی دواییشدا، ژماره‌یه‌ك له‌ سەنتەری ویلایه‌ته‌كانی كۆنترۆڵ كرد.

دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان كابولی كۆنترۆڵ كرد، سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غەنی وڵاته‌كه‌ی جێ هێشت و به‌م جۆره‌ به‌بێ شەڕ و پێكدادان شاره‌كه‌ كه‌وته‌ ژێر كۆنترۆڵی تاڵیبان.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.