Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 20:39

کتێبێک له‌سه‌ر ژنیاری ناودار موجته‌با میرزاده‌ بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ نووسینی دلێر سه‌لیم كتێبێك به‌ناونیشانی "موجته‌با میرزاده‌، شانازیی میوزیكی كوردی) له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر له‌ دووتوێی 208 لاپه‌ڕه‌دا باس له‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌ موزیكییه‌كانی ،هونه‌رمه‌ند موجته‌با میرزاده‌ ده‌كات. 
نووسه‌ر دلێر سه‌لیم به‌ چه‌ند قۆناغێك باس له‌ ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ند موجته‌با میرزاده‌ ده‌كات،وه‌كو ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی له‌ ڕادیۆی كرمانشان و چۆنیه‌تی ناسینی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیرك ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له‌و خزمه‌ته‌ی  ژنیار موجته‌با ده‌كات كه‌پێشكه‌ش به‌ هونه‌ی موزیكی كوردی كردوه‌، كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا باشترین ژنیار بووه‌ له‌ نێو كورد و فارس دا. 
شایانی باسه‌ هونه‌رمه‌ند موجته‌با میرزاده‌ له‌ ساڵی 1945 له‌ شاری كرماشان له‌دایك بووه‌، سه‌ره‌تای تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مامۆستا حه‌سن كامكار بووه‌ پاشان له‌گه‌ڵ ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ حه‌سن زیره‌ك ده‌بێت دواتریش له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان مه‌زهه‌ری خالقی و ئیبراهمی خۆشنه‌وا بووه‌.
به‌داخه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند موجته‌با میرزاده‌، له‌ رۆژی 17-7-2005 به‌ھۆی نه‌خۆشی دڵوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی تاران كۆچی دوایی كرد.  
ئا- كامران
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.