Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:24

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە ستار سادق دەکات

کوردستان TV
100%


 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هۆی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیانەوە، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هەڤاڵ (ستار سادق) دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

ھەڤاڵی بەڕێز ستار سادق

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەو بۆنەوە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان دەکەین و، شەریکی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەتان و کوسوکارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات.

 

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.