Erbil 38°C شەممە 22 ئاب 14:50

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ منداڵێک سه‌ره‌ بوتڵێکی ئاوى خواردنه‌وه‌ قوت ده‌دات

 پزیشكێك گیانی منداڵه‌كه‌ له‌ مردن ڕزگار ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ دەمەو نیوەڕۆ منداڵێک دەگەیەنرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن ، کە سەرەدەبەیەکی ئاوی خواردنەوەی قوت دابوو گیرابوویە ڕێڕەوی هەناسەدانی،بەجورێک منداڵەکە جەستەیەکی شین بووەو لاوازی هەبوو و تا دەهات ئۆکسجینی دادەبەزی و لێدانەکانی دڵی لاواز دەبوون.

ڕاشیگه‌یاند: دەست بەجێ د. زەردەشت پزیشکی بێهۆشکار ئاگاداردەکرێتەوە لە کەیسەکە، پشکنینی سەرەتایی دەکات و دەزانێت کەیسەکە جێگەی مەترسییە، دەست بەجێ منداڵەکە بە هاوکاری کارمەندەکان و پەرستارێکی نەخۆشخانەکە منداڵەکە بە ئۆتۆمبێلی خۆی دەباتە نەخۆشخانەی منداڵان، دوای گەیاندنی بە هۆڵی نەشتەرگەری و ئاگادارکردنەوەی تیمەکان دەست دەکات بە پێدانی بەنج بە منداڵەکە و سەری دەبەکە لەڕێڕەوی هەناسەدانی منداڵەکە دەردەکات و تەندروسییەکی جێگیری بۆ دەگەڕێنێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بەناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە سوپاسی سەرجەم پزیشکان و کارمەندان دەکەین کە بەدەم کەیسەکەوە بوون و هیوای لەشساغی و تەندرووستی باش بۆ ئەو پەپولەیەش دەخوازین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.