Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:33

له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 665 که‌سی دیکه‌ له‌ ئێران به‌ کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 رۆژنامه‌ی جه‌وان بڵاویکردەوە کە ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌وانه‌یه‌، حه‌وت هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ بێت كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.
لە ئێران له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 665 کەس دوای تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بەرزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 104 هه‌زار و 22 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 665 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 39 هه‌زار و 983حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراوە.
به‌وجۆره‌ تا ئێستا 104 هه‌زار و 22 تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ چوار ملیۆن و 796 هه‌زار و 337 كه‌س.
حه‌وت هه‌زار و 755 تووشبوو له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.
هەروەها كۆی گشتیی 27 ملیۆن و 755 هه‌زار و 618 پشكنین ئه‌نجامدراوە.
تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 17 ملیۆن و 573 هه‌زار و 785 كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ شه‌ش ملیۆن و 900 هه‌زار و 834 كه‌س به‌كارهێندراوه له‌ كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی 83 ملیۆن كه‌سه‌.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له‌ 19ی شوباتی 2020له‌ شاری قوم تۆمار كرا.

به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌ترسی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێراندا، 359 شار له‌ ئاستی "زۆر مه‌ترسیدار" و به‌ ره‌نگی "سوور" دیاریی كراون و 59 شار له‌ ئاستی "مه‌ترسیداری مامناوه‌ن" به‌ ره‌نگی "پرته‌قاڵی" و 30 شاری دیكه‌یش له‌ ئاستی "كه‌م مه‌ترسیدار" به‌ ره‌نگی "زه‌رد" دیاریی كراون.

رۆژنامه‌ی جه‌وان كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ نه‌ریتخوازه‌كانی ئێرانه‌وه‌ نزیكه‌، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

مامۆستا له‌ زانكۆی زانسته‌ پزیشكییه‌كانی تاران، پڕۆفیسۆر كوروش ناینی به‌ رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: هه‌رچه‌ند جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی، ئیره‌چ هه‌ریرجی گوتوویه‌تی له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ راستییه‌كه‌ دوو و نیو بۆ سێ هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ بێت كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام من ده‌ڵێم له‌وانه‌یه‌ حه‌وت هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ بێت كه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.