ئهمڕۆ پێنجشهمه 26 ى 8 ى 2021 ، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویكردهوه: بەهۆی بڕانی کارەبا لە كاتژمێر 12ی شەوی رابردووەوە لە پڕۆژەی دووەمی ئاوی دوکان- سلێمانی، کێشەی تەکنیکی لە پڕۆژەکە دروست بووە بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و ئەڵلایی و بازیان پیرەمەگروون وەستاوە.
راشیدهگهیهنن: تیمەکانی بەڕێوبەرایەتیمان سەرقاڵی کارکردن و چاکردنن تا بەزووترین کات دابەشکردنی ئاو دەست پێ بکاتەوە، داوا لەهاووڵاتییان دەکەین ئاگادار بن و دەست بە ئاوەوە بگرن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا له هاووڵاتییان دەکات دەست بە ئاوەوە بگرن
ئەم گەڕەکانە بێ ئاو دەبن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.