Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:24

باڵوێزی عێراقی فیدراڵ پیشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە دەکات

کوردستان TV
100%


دکتۆر ئەحمد ئەلدلێمی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە قاهیرە، پێشوازی کرد لە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر، لە میانەي ئەو دیدارە هەردوو لا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کرد بەمەبەستی زیاتر خزمەتی کردنی رەوەندی عێراقی و کوردستانی لە وڵاتی میسر.
 هەروەها باس لەو گرفتانە کرا کە دەبنە نیگەرانی بۆ قوتابیانی خوێندی باڵا لە وڵاتی میسر، باڵوێزی عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە بەهەموو توانایەک هەوڵ بدات بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتانە، هەروەها لەو دیدارە چەندین بابەتی گرنگ و بایەخدار راو بۆ چوونی لەسەر ئاڵو گۆڕ کرا

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.