Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 19:54

تێنس.. سۆفیا کێنین بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا بەشداری لە پاڵه‌وانێتی کراوەی ئەمریکادا ناکات

کوردستان TV
100%

كچه‌ یاریزانی تێنسی ئه‌مریكی، سۆفیا کێنین کە لە ریزبەندی پێنجەم جیهانی خانمانی وەرزشوانی تێنسدایە، بەهۆی ئەوەی پشکنینەکەی بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە، بەشداری ناکات لە دوایین خولی گراند سلامی ئەمریکای کراوەدا.
سۆفیا کێنین کە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیای لە 2020ی بەدەستهێناوە، یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکان وەک سیرینا ویلیامس، رۆجێر فیدرەر، رافایل ناداڵ و دۆمینیک سیم کە بەشداری لە کراوەی ئەمریکا 2021دا، ناکەن.
سۆفیا کێنین-ی تەمەن 22 ساڵان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە ''ئەنجامی ئەو پشکنینەی لەم نزیکانەدا بۆ کۆرۆنام کرد پۆزەتیڤ دەرچووە، هەرچۆنێک بێت ڤاکسینم وەرگرتووە و نیشانەکانی پەتاکەم بەسووکی پێوە دیارە، بەڵام بەردەوام ئەنجامی پشکنینەکان پۆزەتیڤە. لەبەرئەوە ناتوانم لە کراوەی ئەمریکادا بەشداربم کە هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەکات.
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.