پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز لیوا خالید جەوهەر ئاغا
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، لیوا خالید جەوهەر ئاغا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی خوالێخۆشبوو(جەوهەر ئاغای لێوژێ) و دایكی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
25ـی ئابی 2021
……………………………..
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی محەمەد حاجی عەبدوڵڵا وڵاغ لۆی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەی محەمەد حاجی عەبدوڵڵا وڵاغ لۆی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی كوردستان(محەمەد حاجی عەبدوڵڵا وڵاغ لۆی)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد حاجی عەبدوڵڵا بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
26ـی ئابی 2021
…………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی لیوا درید نورەدین چەغماغچی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی لیوا درید نورەدین چەغماغچی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (لیوا درید نورەدین چەغماغچی) بەڕێوەبەری پێشووی گشتی پشكنین و بەدواداچوونی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆما بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو لیوا درید نورەدین بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
26ـی ئابی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.