ئیدارەی ئەمریکا لە دەسپێکی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان کە لە 14ی ئابەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، نزیکەی 110 ھەزار کەسی لە ئەفغانستانەوە گواستووەتەوە بۆ ئەمریکا.
جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژۆن پیەر لە ھەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند لە میانی 12 کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و 200 کەسی دیکەیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حامید کارزای لە کابولەوە گواستووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لە 12 کاتژمێری رابردوودا، دوو ھەزار و 100 کەس بە 12 فڕۆکەی سەربازیی و دوو ھەزار و 100 کەسیش بە 29 فڕینی ھاوپەیمانیی گواستراونەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە لە دەسپێکی پرۆسەی گواستنەوە لە ئەفغانستان کە لە ١٤ی ئابەوە دەستی پێ کردووە تا ئێستا، نزیکەی 110 ھەزار کەس لە ئەفغانستانەوە گواستراونەتەوە بۆ ئەمریکا.
کارین ژۆن پیەر سەرنجیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە کۆتایی مانگی تەمووزەوە تا ئێستا، 114 ھەزار و 800کەس لە ئەفغانستانەوە گوازراونەتەوە.
تا ئێستاکه نزیکهی 110 ههزار کهس له ئهفغانستانهوه گواستراوهتهوه بۆ ئهمریکا

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.