Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:26

له‌ تورکیا 255 که‌سی دیکه‌ به‌کۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


لە تورکیا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 286 ھەزار و 425 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی 17 ھەزار و 332 کەس پۆزەتیڤ بووە و 255 تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 286 ھەزار و 425 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی 17 ھەزار و 332 کەس پۆزەتیڤ بووە و 255 تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 11 ھەزار و 396 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی 18 ساڵییەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەسەدا 77ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا 59،02ـە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو ژه‌مانه‌ی ڤاکسین کە تا ئەمرۆ بەکارھێندراوە بۆ 93 ملیۆن چوار ھەزار و856 ژه‌م بەرزبووەتەوە.

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، 294ھەزار و 482 ژه‌م ڤاکسین لە شێوەی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم وەرگیراوە.


 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.