Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 15:20

کازمی: پێکەوە لەسەر بەڵێنی خۆمان دەچینە هەڵبژاردنی پێشوەختە

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جارێکی دیکە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وادەی دیارییکراوی خۆی لە 10ی تشرینی یەکەمی 2021دا کردەوە و رایگەیاند "پێکەوە لەسەر گفتی خۆمان دەچینە هەڵبژاردنی پێشوەختە".

مستەفا کازمی لە تویتێکدا کە دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی" ئەمڕۆ ئەو گفتەمان بردەسەر کە لەبەردەم گەل دابوومان لە رێگای پەسەندکردنی خزمەتی ئاڵا".

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە گرنگی ئەو کارە کردووە و رایگەیاندووە "ئەم هەنگاوە بەهاکانی نیشتمانپەروەری دەچەسپێنێت".

مستەفا کازمی راشیگەیاندووە، هەروەها پرۆژەی "سندووقی نەوەکان" مان خستەڕوو کە دەمانپارێزێت لە پشتبەستنی تەواوەتی بە نەوت.

جێی ئاماژەیە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران کە بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی بەڕێوەچوو، ژمارەیەک بڕیار دەرکرا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی جەختی لە کاراکردنی سندووقی نەوەکانی داهاتوو کردووەتەوە لەپێناو دەستبەرکردنی داهاتوو بۆ عێراق دوور لە پشت بەستن بە سامانە نەوتییەکان و لەمبارەیەوە جەختی لەوە کردەوە کە ژمارەیەک وڵات ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ گەڕان بە دوای وەزی جێگرەوە و خاوێن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.