Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:45

ئایفۆنی 13 پەیوەندی بە ئینتەرنێتی سەتەلایتەوە هەیە؟

کوردستان TV
100%

ئایفۆنی 13 بڕیارە بەم نزیکانە بێتە بازار و دەزگاکانی تەکنەلۆجیا زانیاری جۆراوجۆریان لەبارەی ئەم مۆبایلەوە بڵاوکردۆتەوە، لەوانە ئەگەری بەکارهێنانی ئینتەرنێتی سەتەلایت، ئایا ئەمە ڕاستە و ئەگەر ڕاست بێت چی ڕوودەدات؟

ئایفۆن 13 و پەیوەندی لەگەڵ ئینتەرنێتی سەتەلایت لە کاتێکدا بەم نزیکانە ئایفۆنی 13 ئاشکرا دەکرێت، بەڵام بازاڕی هەواڵی جۆراوجۆر دەربارەی ئەم بەرهەمە گەرمە لە میدیای تەکنەلۆجیای جیهاندا یەکێک لە گرنگترین زانیاریەکان سەبارەت بە کرداری تەلەفۆنەکە پەیوەندیەکەیە بە ئینتەرنێتی ستارلینک لە هەموو گۆشەیەکی جیهان.

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەم ئامیرە پرۆسێسەری X60ی کوالکۆم بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ سەتەلایتەکانی چواردەورەی زەوی کە لە 160 بۆ 2000 کیلۆمەتر مەودای هەیە. سەتەلایتەکانی ستارلینک لە 500 کیلۆمەتر لە زەویەوە دەکەونە خولانەوە.

دابینکەری تری ئینتەرنێتی سەتەلایت، OneWeb، سەتەلایتی هەیە لە خولگەی ژێر 2000 کیلۆمەتر. لە ئێستادا، بۆ ئەوەی پەیوەندی بکەیت بە ئینتەرنێتی ئاسمانی ستارلینکەوە، جگە لە پێدانی ئابوونەی مانگانە، دەبێت کەلوپەلی بەهای 500 دۆلار بکڕیت، بەڵام ئایا دەتوانین بە سەتەلایت یان سپایتە ئینتەرنێتی بۆشایی لە هەر شوێنێکی سەر زەویدا گرێ بدەین بەبێ ئەوەی بە کڕینی ئایفۆنی 13؟

هەروەها بۆ ئەنتێن، ئینتەرنێتی سەتەلایت هەموو زەوی داپۆشیوە، بەڵام گرنگە بزانین کە کۆمپانیا دابینکەرەکان چۆن ئامادەن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.

توانایەکی وەها دەبێتە شۆڕشێکی نوێ لە مۆبایلدا و ئایفۆنی 13یش وەک یەکەم زنجیرەی ئایفۆن دەکرێت بەرهەمێکی شۆڕشگێڕانە بێت کە ڕەوتی ژیانی مرۆڤ دەگۆڕێت شارەزایانی پەیوەندییەکان دەڵێن بێگومان هەندێک لە شیکەرەوەکان کرداری ئەم بیرۆکەیەیان ڕەتکردۆتەوە و دەڵێن کە ئامیری نوێیەکەی کوالکۆم تەنیا خزمەتگوزاری بۆ تۆڕی 5 جی باشتر دەکات.

هەرچۆنێک بێت ئایفۆن 13 پەیوەندی بە ئینتەرنێتی سەتەلایتەوە هەیە یان نا، بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە مۆبایلەوە بە ئینتەرنێتێکی سەتەلایتی بێ کەرەستەی زیادە ئەگەری ئەوە دەبێت کە درەوشانەوەیەکی تازە لە مێشکی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر لە کۆمپانیا جیاوازەکاندا بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەکە.

ئایا جیهان بە جێبەجێکردنی ئەم شێوازە لە فلتەرکردن ئازاد دەبێت؟ لەوانەیە تەواو نەبێت، بەڵام دەبێتە هەنگاوێک بۆ پێشەوە.

وه‌رگێران و پێداچوونه‌وه‌/ چه‌تۆ ساڵح

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.