Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

توێژینەوەیەک نهێنی سەرنجڕاکێشی دەنگی ئافرەت دەردەخا

کوردستان TV
100%

 

توێیژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە دەنگی مرۆڤ هۆكارێكە لە هۆكارەكانی سەرنجڕاكیشی بۆ لایەنی دووەم، قسەكردنیش بە شێوەیەكی سەرنجڕاكێش، هۆیەكە تا زیاتر گوێ لەبەرامبەرەكە ڕابگریت.


لەمبارەیەوە توێژەران لە ئەمریكا ڕوونی لە دەربڕینی وشەكان لە كاتی قسەكردندا، كاریگەری هەیە بۆ سەرنجڕاكیشی زیاتر، هەندێك دەنگ لەوانی دیكە باشتر و خۆشترە، توێژینەوەكەش زیاتر جەخت لە وشە گوتراوەكان دەكات تا چەند سەرنجڕاكێشن، هەروا رەگەزی كەسەكە رۆڵ دەبینێ‌، ئەمەش لەسەر هەردوو رەگەز پراكتیك نابێ‌.


لەلایەكی دیكەوە زانایان لە زانكۆی یۆتا و كالیفۆڕنیا دەنگی 42 كەسیان تاقیكردۆتەوە لەو كاتەی راهێنانی جۆراوجۆری دەنگی ئەنجام دەدەن، زانایان هەوڵی ئەوەیانداوە بزانن تا چەند روونی وشەكان لە كاتی گوتندا كاریگەری هەیە و سەرنجڕاكێشە، بەشێوەیەك هەر وشەیەك لە كاتی گوتندا قەبارەی خۆی پێبدەیت، لە ئەنجامی ئەو راهێنانە دەركەوت دەنگی ئافرەت سەرنجڕاكێشترە، لەدوای ئەمەش دەنگی پیاوان دێ‌.


زانایان جەختیان لەوە كردۆتەوە 73% ئافرەتان دەنگیان زیاتر روونی پێوە دیارە، بەڵام دەنگی پیاو ئەو شێوەی روونی و سەرنجڕاكێشییەی پێوە دیار نەبوو.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.