جۆن كێربی، وته‌بێژبه‌ناوی پنتاگۆن رایگه‌یاند: لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ره‌و قه‌ته‌رو به‌حرێن و كوه‌یت و سعوودیه به‌ڕێده‌كه‌وێت و سه‌ردانه‌كه رۆژی پێنجی ئه‌یلول كه ده‌كاته سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ده‌ست پێده‌كات.
كێربی له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا روونیكرده‌وه كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆستن بۆ سوپاسگوزاری ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌هه‌مبه‌ر هاریكاری و یارمه‌تییه‌كان له كێشه‌ی ئه‌فغانستان.
هه‌روه‌ها وته‌بێژبه‌ناوی پنتاگۆن جه‌ختی له هاوبه‌شی سه‌ربازی له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه.
جۆن كێربی گوتیشی: ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێستاكه كاته‌كه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی ئه‌و وڵاتانه له پاڵپشتییه‌كانیاندا بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.