له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر، شه‌وی یه‌كشه‌ممه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیا ده‌كات.
له یه‌كه‌كانی مه‌شقی ئیسپانیا، جیرارد مۆرینۆ هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه دووچاری پێكان هات و مه‌شقه‌كانی به‌جێهێشت، بۆیه به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر جۆرجیا‌و یاری دواتری پاڵاوتنه‌كان له‌به‌رامبه‌ر كۆسۆڤۆ ناكات.
پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به گۆڵێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی سویدی میوانداری دۆڕا، ئێستاش ئیسپانیا به حه‌وت خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌می پاڵاوتنه‌كان دایه‌و سویدیش به نۆ خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت.
له‌پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا میوانداری جۆرجیا ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.