له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێدا، ئه‌م شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر ده‌بێته‌وه‌و یاریه‌كه‌ش له هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر وه‌ك میوانداری مۆندیال به‌بێ پاڵاوتن گه‌یشتۆته كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه، بۆیه له‌كاتی پاڵاوتنهكانداو ته‌نها بۆ ئاماده‌كاری، یاری دۆستانه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی گڕوپی یه‌كه‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجامده‌دات، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه دۆستانه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی سازكرد‌و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگال به‌شداری له مه‌شقه‌كان نه‌كرد، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاریه‌كانی پێشوو دوو كارتی زه‌ردی هه‌یه‌و ناتوانێت به‌شداری له یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ربایجان بكات.
بۆیه ڕاهێنه‌ر بڕیاری داوه پشوو به یاریزانه‌كه بدات و له یاری به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر به‌شداری پێنه‌كات.
چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووبهتۆمار كردنی دوو گۆل كریستیانۆ كۆی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال گه‌یانده سه‌دویازده گۆڵ و بووه خاوه‌نی ڕیكۆردی پێوانه‌یی وه‌ك خاوه‌نی زۆرترین گۆڵ له یاریه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا .
له یارییه‌کی دۆستانه‌دا ئه‌مشه‌و پۆرتوگال و و قه‌ته‌ر رووبه‌رووی یه‌کده‌بنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.