یانه‌ی بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند، میرالێم پیانیچی بۆسنی ڕیزه‌كانی جێهێشت و به خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بشكتاشی توركی كرد.
كارگێڕی یانه كاتالۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرایكرد كه پیانیچ به خواستن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز تا سی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو چۆته ڕیزی یانه‌ی بشكتاش.
هاوكات یانه توركیه‌كه بڵاوی كرده‌وه كه بڕی گرێبه‌ستی خواستنی ناوه‌ڕاستكاره بۆسنیهكه دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌دوپه‌نجا هه‌زار یۆرۆیه.
گواستنه‌وه‌ی پیانیچ بۆ ڕیزی یانه‌ی بشكتاش هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی یاریزانه‌كه بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له مێركاتۆی هاوینه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ی پیانیچی ته‌مه‌ن سی و یه‌ك ساڵ بۆ ڕیزی یوڤێنتوس ده‌نگۆیه‌كی به‌هێزی میدیاكان بوو.
جێگای باسه ئه‌م یاریزانه له هاوینی پارساڵ له یانه‌ی یوڤێنتوسه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسا كرد‌و وه‌رزی ڕابردوو له سیی یاری بلاوگڕانا له سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.