دوای ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-9-2021 ،ھونه‌رمه‌ندی میللی "خالید ئه‌حمه‌د پێروانی" له ھه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ھونه‌رمه‌ند خالید ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی گوندی پێروانی ناوچه‌ی شنۆی كوردستانی ئێرانه‌و و دوای ڕاپه‌ڕین ھاتۆته كوردستان و چه‌ندین ساڵه له كۆمه‌ڵگای بهستۆرهیی سه‌ربه‌شارۆچكه‌ی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین نیشته جێ بووه وبۆ ماوه‌ی دووساڵه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ببوو.
شایانی باسه ساڵی ڕابردووش ھاوسه‌ره‌كه‌ی ھه‌ربه‌ھۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كردووه، ناوبرا و ھونه‌رمه‌ندێكی میللی وخاوه‌ن ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و ساڵانێكه له‌گه‌ل ساڵح ئه‌حمه‌د پێروانی برا گه‌وره‌ی كه ئه‌ویش ھونه‌رمه‌ندێكی دیار‌و میللیه خزمه‌ت به بواری ھونه‌رو فۆلكلۆری كوردی ده‌كه‌ن.
ئا - مه‌هدی داود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.