Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:37

له‌ ئێران گیان لەدەستدان به‌ کۆرۆنا 110 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 103 هه‌زار و 537 كه‌س
کوردستان TV
100%

لە ئێران له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 515 کەس دوای تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بەرزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 110 هه‌زار و 64 كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 515 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها 20 هه‌زار و 404 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراوە و سێ هه‌زار و 479یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌رده‌گرن.

به‌وجۆره‌ تا ئێستا 110 هه‌زار و 64 تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ پێنج ملیۆن و 103 هه‌زار و 537 كه‌س.

هةروةها حه‌وت هه‌زار و 744 تووشبوو له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدان.

تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 19 ملیۆن و 340 هه‌زار و 385 كه‌س و دۆزی دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ نۆ ملیۆن و 502 هه‌زار و 679 كه‌س به‌كارهێندراوه له‌ كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئێران نزیكه‌ی ٨٣ ملیۆن كه‌سه‌.

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له‌ 19ی شوباتی 2020 له‌ شاری قوم تۆمار كرا.​​​​​​​

به‌پێی پله‌به‌ندی مه‌ترسی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێراندا، 246 شار له‌ ئاستی "زۆر مه‌ترسیدار" و به‌ ره‌نگی "سوور" دیاریی كراون و 144 شار له‌ ئاستی "مه‌ترسیداری مامناوه‌ن" به‌ ره‌نگی "پرته‌قاڵی" و 58 شاری دیكه‌یش له‌ ئاستی "كه‌م مه‌ترسیدار" به‌ ره‌نگی "زه‌رد" دیاریی كراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.