Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:46

چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی هه‌مزه‌ مه‌ولود سواره‌

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و مهیره‌بان

به‌ڕێزان له‌خانه‌واده‌ی هه‌مزه‌ مه‌ولود سواره‌

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك(هه‌مزه‌ مه‌ولود سواره‌)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت، گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ هه‌مزه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی ئه‌یلوولی 2021

..………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی حاجی حه‌مه‌د شه‌خسه‌

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی حاجی حه‌مه‌د شه‌خسه‌

به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی وه‌فاداری شۆڕشی ئه‌یلوول كاك حاجی حه‌مه‌د شه‌خسه‌مان بیست.

سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو حاجی حه‌مه‌د به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی ئه‌یلوولی 2021

……………………………..

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ئامینه‌ ساڵح عه‌بدوڵڵا

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌وادی ئامینه‌ ساڵح عه‌بدوڵڵا

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئامینه‌ ساڵح عه‌بدوڵڵا) دایكی دوو شه‌هیدی قاره‌مانی كوردستان(جه‌بار و عه‌بدولكه‌ریم)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ئامینه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی ئه‌یلوولی 2021

………………………….

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی خانم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خانم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(خانم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و کوردپه‌روه‌ره‌که‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین. خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

6ـی ئه‌یلوولی 2021

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.