Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:55

بۆ یەکەم جار لە وڵاتی سوریا کوردەکان دەتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن

کوردستان TV
100%

وەزیری پەروەردەی سوریا بۆ ڕۆژنامەی وەتەنی ڕایگەیاند، کوردەکان دەتوانن بە زمانی خۆیان بخوێنن وەک هەر یەک لە زمانەکانی دیکە لە سوریادا بێ جیاوازی نەتەوەیی.

شارەزاییەکی زمانی کوردی ڕایگەیاند، هەنگاوێکی گرنگە قوتابییە کوردەکان بتوانن بە کوردی بخوێنن، مافی کوردە بە زمانی خۆیان بخوێنێنن، کەس ناتوانێت ئەم بابەتە وەک چاکەیەک بە ئێمە بفرۆشێتەوە.

هاوکات، چالاکوانێکی ڕۆژئاوای کوردساتن دەڵێت، بەدرێژایی خەباتی چەکداری کوردی کار لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانمان دەکەین بە ڕێگەیەکی یاسایی، ئەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئێمە، بە درێژایی حەفتا ساڵ دەبێت هیچ شتێکی فەرمی لە کەناڵ وتەلەڤزیۆنەکان بە زمانی کوردی نەوتراوە تەنانەت گۆرانیێکیش بە زمانی کوردی دانەنراوە، ئێستاش ئەم بڕیارە بۆ ئێمە گرنگیێکی تایبەتی خۆی هەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.