سه‌باره‌ت به ته‌واونه‌كردنی یاری كلاسیكۆی گه‌ردوون له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و ئه‌رژه‌نتین له میانی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا داخ و نیگه‌رانی بۆ ته‌واونه‌كردنی یاریه‌كه ده‌ربڕی.
هاوكات فیفا ئاشكرای كرد كه لێكۆڵینه‌وه له ڕاپۆرتی سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كه ده‌كات و دواتر بڕیاری پێویست له‌مباره‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
یارییه‌كه به بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور ناسراو به كۆنمیبۆل ڕاگیرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی تیمێكی ته‌ندروستی به‌ڕازیل هاتنه ناو یاریگاو داوایانكرد چوار یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین كه‌ره‌نتین بكرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئینگلته‌راوه گه‌ڕابوونه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین داواكه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و یاریگایان جێهێشت و یاریه‌كه‌ش ته‌واونه‌كرا .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.