له یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمهریكاو كه‌نه‌دا له پاڵاوتنی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر، سێرجینۆ دێست یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئهمهریكاو یانه‌ی بارسێلۆنا دووچاری پێكان هات و خوله‌كێك به‌ر له كۆتایی گێمی یه‌كه‌م، یاریگای جێهێشت.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه كه دێست دووچاری پێكانی كۆزینكی هاتووه‌و به شه‌له‌شه‌ل له یاریگا چووه ده‌ره‌وه، لای خۆشیه‌وه گریف بێرهالتێر ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه دێست به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا دابڕاوه‌و ناشزانرێت بۆ یاری داهاتووی پاڵاوتنه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هیندۆراس ئاماده‌ده‌بێت یان نا.
دێستی ته‌مه‌ن بیست ساڵ یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كان له پێكهاته‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا كه له باڵی ڕاستی هێڵی به‌رگری یانه‌كه یاری ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.